باشترین فڕۆكەخانەكان بۆ ساڵی 2019

- 4/3/2019 1:00:00 PM 19677 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بۆ حەوتەمین جار لەسەریەك، فڕۆكەخانەی "سینگاپور چانگی" رۆژی چوارشەممە 24ی ئازار، نازناوی باشترین فڕۆكەخانەی جیهانی لەلایەن "خەڵاتەكانی سكایتراكس بۆ باشترین فڕۆكەخانەی جیهان" پێبەخشرا.

هۆكارەكان چین بۆ ئەوەی فڕۆكەخانەیەك بە یەكێك لە باشترین فرۆكەخانەی جیهان دەستنیشانبكرێت؟ ئاسانكردنی كارەكان لە لایەن تەكنەلۆژیای بەرزەوە؟ ستافێكی باش و مامەڵە خۆش؟ خزمەتگوزاری خێرا بۆ پەنابەری؟ 

بەپێی "خەڵاتەكانی سكایتراكس بۆ باشترین فڕۆكەخانەی جیهان"، بۆ ئەوەی فرۆكەخانەیەك ببێتە پێشەنگی گەشتەكانی جیهان پێویستە، لە گەشەكردندابێت، داهێنان بكات و سەرنجەكان بۆلای خۆی رابكێشێت.

فڕۆكەخانەی سینگاپور چانگی، خاوەنی دوو هۆڵی سینەمای 24 كاتژمێری و ژەند ناوەندێكی فرۆشتن و مەلەوانگەیە كە لە سەربانی باڵەخانەی فڕۆكەخانەكەدایە.

وابڕیارە لەم مانگەدا (نیسان-ی 2019) فڕۆكەخانەی جێوێڵ چانگی بكرێتەوە كە بەرزترین تاڤگەی لەسەر ئاستی جیهان تێدادەبێت.

خەڵاتەكانی سكایتراكس بۆ باشترین فڕۆكەخانەی جیهان، لەرێگەی راپرسیەكەوەیە كە هاوڵاتیان لە سەرتاسەری جیهانەوە باشترین فرۆكەخانەكانی جیهان هەڵدەبژێرن و رێچەی رەزامەندی خۆیان لەو رێگەیەوە دەخەنە روو. 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی تۆكیۆ (هانێدا) كە دەكەوێتە پایتەختی وڵاتی ژاپۆن بە پلەی دووەم دێت كە زۆرترین دەنگی لە باشترین خزمەتگوزاری و پاكترین فڕۆكەخانەی بەدەستهێنا.

زۆرینەی باشترین فڕۆكەخانەكان لە وڵاتانی كیشوەری ئاسیا-دان و لە ریزبەندی 10 باشترین فڕۆكەخانەی جیهاندا پێنج پلەی یەكەم بۆ وڵاتانی سینگاپور و ژابۆن كۆریا و قەتەر و چین-ە.

هاوكات، هەرسێ پلەی دووەم و شەشەم و نۆیەم دەكەونە وڵاتی ژاپۆن-ەوە و بەوەش ژاپۆن زۆرترین رێژەی لە دە باشترین فرۆكەخانەكانی جیهان بۆ ساڵی 2019 بەدەستهێناوە.

ڕیزبەندەكەش بەمشێوەیەیە:

1.فڕۆكەخانەی سینگاپور چانگی – سینگاپور

2.فڕۆكەخانەی تۆكیۆ-ی نێودەوڵەتی (هانێدا) – تۆكیۆ، ژاپۆن

3.فڕۆكەخانەی ئینچۆن-ی نێودەوڵەتی – سیۆل، كۆریا

4.فڕۆكەخانەی حەماد-ی نێ،دەوڵەتی – دەوحە، قەتەر

5. فڕۆكەخانەی هۆنگ كۆنگ-ی نێودەوڵەتی – هۆنگ كۆنگ

6. فڕۆكەخانەی ناوەندی ژاپۆن-ی نێودەوڵەتی – ژاپۆن

7. فڕۆكەخانەی میونخ – میونخ، ئەڵمانیا

8. فڕۆكەخانەی هێسرۆو لەندەن – لەندەن،بریتانیا

9. فڕۆكەخانەی ناریتا-ی نێودەوڵەتی – تۆكیۆ، ژاپۆن

10. فڕۆكەخانەی  زوغیك – زوغیك، سویسرا


 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP