هاوڕێکەی رۆژانە بە کۆڵ دەیباتە قوتابخانە و دەیگەڕێنێتەوە

- 4/3/2019 11:40:00 AM 6397 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-


منداڵێکی چینی بۆ ئەوەی هاوڕێ کەم ئەندامەکەی لە خوێندن بێبەش نەبێت، رۆژانە بە کۆڵ دەیبات و دەیهێنێتەوە.

هاوڕێی باش و بەوەفا رەنگە کەم بێت، لە چین ئان شو بینگبیانگ کە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانە، ماوەی شەش ساڵ زیاترە بە گەرما  سەرمای زستان هاوڕێکەی کە توانای رۆیشتنی نییە بەرەو قوتابخانە دەبات و دواتریش پێکەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

لە لێداونێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی "دەیلی مەیل" ئەو منداڵە دەڵێت "حەز بە ئاسوودەیی دەکەم، کە هاوکاری هاوڕێکەم دەکەم،  هێندەش ماندوو نابم، چونکە کێشی زۆرنییە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP