بەپەلە

سەرۆکی جەزائیر دەستی لەکارکێشایەوە

- 4/2/2019 10:04:00 PM 2378 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لەژێر فشاری خۆپیشاندانی بەردەوامی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا، عەبدول عەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی جەزائیر دەستی لەکارکێشایەوە.

بۆتەفلیقەی تەمەنی 82 ساڵ دو جار جەڵتەی دڵ لێیداوە و ماوەی 20 ساڵە لەسەر کورسی دەسەڵاتە، ئەو لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکان سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، ئامادەیە بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکاتەوە.

دواتر لەژێر فشاری خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەردەوامی جەماوەری بەرفراواندا، بریاری خۆکاندیدکردنی هەڵوەشاندەوە، بەڵام بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانیدا کە بڕیاربو سەرەتای ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.
کەمێک بەرلەئێستا تەلەفزیۆنی فەرمی جەزائیر بڵاویکردەوە، بۆتەفلیقە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

پاش چەندین هەفتە لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوام، کەمێک بەرلەئێستا تەلەفزیۆنی فەرمی جەزائیر بڵاویکردەوە، بۆتەفلیقە دەستلەکاردەکێشێتەوە.

دەستلەکارکێشانەوەی بۆتەفلیقە پاش ئەوە هات کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی چوە ریزی خۆپیشاندەرانەوە و داوای هەنگاوی کرداری کرد بۆ دورخستنەوەی بۆتەفلیقە لەدەسەڵات.

رۆژی دوشەممەی رابردوش، بۆتەفلیقە بۆ کەکردنەوەی توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەڵێنیدا رۆژی 28 ی ئەم مانگە کە کۆتا وادەی دەسەڵاتەکەیەتی دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بو تا ئەمڕۆ بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لەتەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

نیشانەکردن :

#جەزائیر #خۆپیشاندان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP