بەپەلە

ئاسایشی سلێمانی سێ باندی تیرۆرستی دەستگیردەکات

- 4/2/2019 9:56:00 PM 6519 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ باندی تیرۆرستییان دەستگیرکردوە کە ئەندامەکانی بەرەگەز عەرەبن و بەنیازی ئەنجامدانی چالاکی تیرۆرستی بون.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و نهێنی و بەدواداچوون سێ باندەکەیان دەستگیرکردوە و بەنیازبون لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی خۆیان رێكبخەن.

پاش وەرگرتنی زانیاری ورد، لەناوچەکانی ناوەندی سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان توانیویانە شانەنوستوەکانی داعش دەستگیربکەن

 

لەراگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتوە، پاش وەرگرتنی زانیاری ورد، لەناوچەکانی ناوەندی سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان توانیویانە شانەنوستوەکانی داعش دەستگیربکەن.

ئاسایشی سلێمانی کە ناو و سیڤی ئەندامانی باندەکانی بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردوە بەهاوکاری پۆلیس و ئاساشی گەرمیان و چەمچەماڵ و ناوچەکانی دیکە توانیویانە تەواوی ئەندامانی ئەو باندانە دەستگیربکەن.


نیشانەکردن :

#ئاسایش #داعش #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP