بەپەلە

پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

- 4/2/2019 8:59:00 PM 23314 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەرەهەنجیریەکانی ناحیەی شۆڕش پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەرەهەنجیریەکانی ناحیەی شۆڕش پێشمەرگە بەفیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گەنجەکە ناوی  (ئ م ح ش) لەدایکبوی ۱۹۹٦ پیشەی پێشمەرگەیە.

قائیمقامی چەمچەماڵ دەشڵێت" بەوتەی کەسوکارەکەی گەنجەکە لەماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشتوە و دەستبەجێ گیانیلەدەست داوە، دواتریش تەرمەکەی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.


نیشانەکردن :

#پێشمەرگە #خۆکوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP