داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت شارەكانیان چۆڵبكەن
چەند شارێكی هەرێمی لوڕستان كەوتونەتە ژێر ئاوەوە

- 4/2/2019 1:42:00 PM 23932 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

لە چەند شارێکی هەرێمی لورستان لە رۆژئاوای ئێران باری نائاسایی راگەیەندراو داواش لە هەزاران دانیشتوی ئەو شارانە كراوە شوێنەكانیان چۆڵبكەن.

ئەو لافاوەی بەهۆی لێزمەی بارانی بەردەوام نزیكەی دوو هەفتەیە ژمارەیەك لە شارەكانی ئێرانی گرتوەتەوە گەیشتوەتە شاری خوڕرەمئاباد-ی پایتەختی هەرێمی لوڕستان، كە دەكەوێتە رۆژئاوای ئێرانەوە و بەهۆیەوە هەریەك لە شارەكانی پۆلدۆختەر و دێلفان و دۆرود و مامولان-ی سەر بە هەرێمەكە ژێرئاوكەوتون.

 

حكومەت باری نائاسایی لە هەرێمی لوڕستان و چەند هەرێمێكی دیكەی وڵاتەكە راگەیاندوە

بەپێێ سەرچاوە هەواڵیەكانی ناوخۆی ئێران، حكومەت باری نائاسایی لە هەرێمی لوڕستان و چەند هەرێمێكی دیكەی وڵاتەكە راگەیاندوە و داوای لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە كردوە شارەكانیان چۆڵبكەن.

هاوكات لافاوەكە لە پارێزگای ئیلام كەیبڵ و وایەری ئینتەرنێت و تەلەفۆنی بچڕاندوە ولەئێستادا هیچكام لەو خزمەتگوزاریانە كارناكەن.

 

دەیان هەزار هاوڵاتی لە گوندەکانی دەوروبەری گوازراونەتەوە


بەهۆی لافاوەكەوە، دەیان هەزار هاوڵاتی لە گوندەکانی دەوروبەری گوازراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئارامترن و كامپی نیشتەجێبونیان بۆ دابینكراوە.

تا ئێستا بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە، لە سەرتاسەری ولاتەكەدا 24 كەس بونەتە قوربانی و پارێزگای شیراز كە دەكەوێتە باكوری وڵاتەكەوە زۆرترین رێژەی مردنی تێدابوە كە ژمارەیان گەیشتوەتە 19 كوژراو. 


نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP