ئاسایشی سلێمانی فەرمانبەرێكی دەستگیركرد

- 4/1/2019 11:04:00 PM 16142 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی فەرمانبەرێكی شارەوانیەكانی دەستگیركرد كە بەپارە مامەڵەی هاوڵاتیانی رایی كردوە و مۆری ساختەكردوە.

له‌ راگه‌یه‌ندروێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی گەیشتۆتە خەندان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ هه‌ر جۆره‌ كارێكی‌ نایاسایی و ساخته‌كاری‌ و فریودانی‌ هاوڵاتیان و به‌رتیل وه‌رگرتن و ڕاییكردنی‌ ئیشوكاری‌ هاوڵاتیان به‌پاره‌، هێزه‌كانیان رۆژی 31ی ئازاری 2019 فه‌رمانبه‌رێكی‌ شاره‌وانیه‌كانیان ده‌ستگیركردوه‌".

مۆری‌ ساخته‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌ نایاساییه‌كانی‌

 

ئەوەشخراوەتەرو كە فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ناوی‌ (ن. أ. م) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1975 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر وبه‌پێی‌ مادده‌ی‌ (307) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ پاره‌ی‌ له‌ هاولاَتیان وه‌رگرتوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕایی كردنی‌ مامه‌ڵه‌كانیان.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە كە ئەو تۆمه‌تباره‌ مۆری‌ ساخته‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌ نایاساییه‌كانی‌ و دوای دەستگیرکردنیشی، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و روبه‌ڕوی‌ یاسا كراوه‌ته‌وه‌.


نیشانەکردن :

#ئاسایش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP