فەیسبوک سەدان ئەکاوەنت و پەیج دەسڕێتەوە

- 4/1/2019 5:21:00 PM 8134 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند سەدان ئەکاوەنت و پەیجیان لەهەریەک لەوڵاتەکانی هندستان و پاکستان سڕیوەتەوە کە زانیاری ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە و کاری نەشیاویان پێئەنجامداوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ 2 شەممە کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند 712 ئەکاوەنت و 390 پەیجیان لەهەریەک لەوڵاتەکانی هندستان و پاکستان سڕیوەتەوە کە زانیاری ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە و رەفتاری نەشیاویان پێئەنجامدراوە.

فەیسبوک ئەوەشی ئاشکراکردوە زۆربەی پەیج و ئەکاوەنتەکان سەربە پارتی کۆنگرێسی ئۆپۆزسیۆنی هندستان و یەکەی سەربازی پاکستان بون
فەیسبوک لەئێستادا لەژێر فشارێکی زۆردایە لەلایەن سەرکردەکانی جیهانەوە کە نابێت رێگەبدات پلات فۆرم و بەرنامەی کاری بۆ پشێوی سیاسی و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست بەکاربهێنرێت.

لەناو پەیج و ئەکاوەنتە سڕاوەکاندا، بەپێی زانیارییەکانی فەیسبوک، 549 ئەکاوەنت و 138 پەیجی سەربە پارتی کۆنگرێسی هندستانیان سڕیوەتەوە کە رەفتاری ناشیاو زانیاری نادروستیان بڵاوکردۆتەوە.

هاوکات، فەیسبوک 57 ئەکاوەنت و 24 پەیجی و حەوت گروپ و 15 ئینستاگرامی لەپاکستان سڕیوەتەوە کە پێیانوابوە کاری نەشیاویان پێدەکرێت.

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکردوە کە چەندین ئەکاوەنت و پەیجیان سڕیوەتەوە کە پەیوەندییان بەپارتەکەی سەرۆک وەزیرانی هندستانەوە هەبوە.

نیشانەکردن :

#زانستیی #جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP