نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

- 3/31/2019 11:49:00 PM 82423 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی راگەیاندنی ئیبراهیم جەعفەری هەواڵی كۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی پێشوی عێراقی رەتكردەوە.

ئەمشەو لە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی پێشوی عێراق بڵاوكرایەوە، لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی ئیبراهیم جەعفەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا كۆچی دوایی جەعفەری رەتكردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جەعفەری سوپاسی خۆی بۆ ئەو كەسانە دەربڕیوە كە لەكاتی بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەدا لە رێگەی تەلەفۆن و نامەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە.

نیشانەکردن :

#ئیبراهیم جەعفەری

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP