هەواڵی ئەمڕۆ

راگەیەندراوی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی سەبارەت بە دەوامی سبەی

- 3/31/2019 9:00:00 PM 132510 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند:"ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خۆێندنگە و باخچەکانی منداڵان دەکەین کە سبەینی دوو شەممە 1/4/2019دەوام ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن".

بەهۆی هۆشدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە بەشێكی زۆر لە زانكۆ و پەیمانگاو ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP