ئەنجامی بەرایی 91٪ ی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا راگەیەندرا

- 3/31/2019 8:28:00 PM 20904 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا ئەنجامدرا، تا جاكردنەوەی 91٪ی دەنگەكان، لە سەرتاسەری توركیا، ئەكەپە پێشەنگە، هاوكات پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە هەشت پارێزگای باكوری كوردستان پێشەنگە.

بەپێی جیاكردنەوەی لە 91٪ ی دەنگەكان لە هەریەك لە پارێزگاكانی باكوری كوردستان( ماردین، ئامەد، باتمان، سرت، جولەمێرگ، وان، ئیدیر، قەرس) پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە پێشەنگدایە و دوای ئەویش ئەكەپە لە پلەی دوەمدایە.

هەروەها لە سەرتاسەری توركیا بە جیاكردنەوەی لە 91٪ ی دەنگەكان، پارتی دادو گەشەپێدان (ئەكەپە) 44.96٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بەدوایدا پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) 30.25٪ ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و پاشان ئی پارتی دێت كە 7.39٪ ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و پارتی نەتەوە پەرستی توركیا(مەهەپە) لە پلەی چوارەم دێت 6.79٪ی بەدەستهێناوەو  پارتی دیموكراتی گەلان 4.1٪ ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP