وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان لەبەكارهێنانی مریشكی بەستوی ئێرانی

- 3/31/2019 5:55:00 PM 26700 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دایە هاوڵاتیان لەبارەی مریشكی بەستوی ئێرانیەوە.

لەو هۆشدارییەدا، هەردو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق راگەیاندراوێكیان لەبارەی هاوردەكردنی مریشكی بەستوی ئێران بڵاوكردەوە.

لەو راگەیەندراوەدا كە لەبارەی هاوردەكردنی مریشكی بەستو لەسنورەكانی ئێرانەوە بۆ عێراق بڵاوكراوەتەوە، ئەوەخراوەتەرو كە ئەو مریشكانە مردون و هەندێك لە بازرگانانی ئێران دەیانەوێت لەسەر عێراق ساغی بكەنەوە.

ئاماژەبەوەشكراوە كە ئەو بازرگانانە هەوڵ دەدەن بەبیانوی ئەوەی ئەو مریشكانە لە ئێران سەربڕدراون، بە بەستوی بیانهێننە ناوخۆی عێراق، بەڵام لە راستیدا ئەو مریشكانە بەهۆی لافاوەكەی ئەم دواییەی ئێرانەوە لە دەواجنەكاندا نقومی ئاو بون و خنكاون و سەربڕدراون و بازرگانانی ئێران هەوڵ دەدەن لە عێراق ساغیان بكەنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP