بەڤیدیۆ.. ژنێکی تورک هێرش دەکاتەسەر دوو باڵاپۆش

- 3/31/2019 2:16:00 PM 71318 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە تورکیا ژنێک بەبێ هۆ هێرش دەکاتە سەر دوو کچی گەنجی باڵاپۆش و شەڕیان پێدەفرۆشێت.

گرتەڤیدیۆییەکی یەکێک لە شەقامەکانی تورکیا بڵاودەبێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێک قسە بە دوو کچی گەنج دەڵێت کە تەمەنیان لەنێوان 19-20 ساڵدایە و باڵاپۆشن، بەڵام کاتێک یەکێک لە کچەکان دەڵێت ببورە، چی وت؟ ئەو ژنە دەگەڕێتەوە و پەلاماری دەدات.

هەرچەندە چەند پیاوێک هەوڵدەدەن ئەو ژنە دوربخەنەوە، بەڵام وازهێنانی نییە، ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە، هەندێک بە هێرشکردنە سەر ئازادی تاک ناویدەبەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP