خوێندکارانی زانکۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن

- 3/31/2019 12:17:00 PM 4454 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەیەک خوێندکار لە بەردەمی زانکۆی سلێمانی گردبونەوە و رایانگەیاند، سبەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەن.

گمۆ محەمەد، نوێنەری خوێندکارە ناڕازییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی خوێنداکارانی ناڕازی خوێندەوە و رایانگەیاند، لە ماوەى ڕابردودا و بە هۆی قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی خوێندکاران بڕاوە و باج و ڕسوماتی سەر خوێندکار زیادیکردوە و لە ئێستادا کە قەیرانى دارایی نەماوە حکومەت ئەو دۆخەى چاکنەکردوەتەوە و هاوکات داوای دەرهێنانی دەست حزب لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن.

خوێندکارەکان داوای گێڕانەوەى دەرماڵەى خوێندکاران و دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن و دەڵێن پێویستە حکومەت لە زوترین کاتدا داواکانیان جێبەجێبکات.

 

نوێنەری خوێندکارە ناڕازییەکان ئاماژەی بەوەشدا، لە سبەینێوە لە هەولێر و سلێمانی و شارەکانی دیکەش دەست بە خۆپیشاندانی فراوان دەکەن و تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت وازناهێنن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP