فه‌رمانگه‌ی كاروباری خوێندكارانی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

- 3/30/2019 11:18:00 PM 5702 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

فه‌رمانگه‌ی كاروباری خوێندكاران له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خوێندكاران له‌ زانكۆكه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێویستن بۆ خوێندكاران دابینینكراون.

فەرمانگەی کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:" وەك ئەركی خۆمان سەرجەم خزمەتگوزارییەكانمان لە (ئاوی گەرم، هەوای گەرم، پاك و خاوێنی) بۆ  خوێندكاران دابینكردوە و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنیان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، " سەرەڕای ئەوەی سبەینێ‌ یەكشەممە (31ی ئازاری 2019) لە زانكۆ پشوی فەرمییە، دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان لە بەشەناوخۆییەكان بمێننەوە".

نیشانەکردن :

#زانکۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP