سەرۆک کۆمار و پاشای ئوردن کۆبونەوە
-
3/30/2019 10:55:00 PM
2390 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30-3-2019 لە میانی کارەکانی خولی سێیەمین کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە وڵاتی تونس سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح و شا عەبدوڵای دوەم کۆبونەوە، سەبارەت بە دواپێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.
لە میانی کۆبونەوەکەدا باسیان لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرد، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردو گەلی دۆستدا بێت، ھاوکات ھەردولا بە پێویستیان زانی ھەڵوێستەکان یەکخەن سەبارەت بە پێشھاتەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو کە ببێتە مایەیی خزمەتکردنی سەرجەم گەلانی ناوچەکە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی دەرەنجامەکانی لوتکەی سێ قۆڵی کە لە نێوان ھەر سێ وڵاتی عێراق و ئوردن و میسر ئەنجامدرا.