سبەی کرایە پشو

- 3/30/2019 8:36:00 PM 150744 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 
سبەی لەچەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمی كوردستان كرایە پشوی فەرمی.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،"بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی پێیان راگەیاندین كە شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانمان بڕیارماندا سبەینێ رۆژی یەکشەممە 31/3/2019 و لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکرێتە پشو".

لەلایەكی دیكەوە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "پاش  ئاگادارییەكانی بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم و كەشناسی سلێمانی و دەزگا پەیوەندیدارەكان  كە شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین و  لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستا و فەرمانبەران سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 31/3/2019 بکرێتە پشو لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكان زانكۆی سلێمانی".

هەروەها زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند كە بەهۆی سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران سبەی بڕیاردراوە پشوی فەرمی بێت.

لە پەروەردەكانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و كەلار و رانیە و سەیدسادق و هەڵەبجە و كۆیەو دەربەندیخان كرایە پشوی فەرمی

 

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتوەتەوە و بەو هۆیەوە لافاو دروست بو زیانی مادی بەچەند شێوێنێک گەیاندوە، کەشناسیش رایگەیاندوە، لە سبەینێوە شەپۆلەکە چالاکدەبێتەوە و بەهێزتر دەبێت.


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP