پێنج فەیسبوكی هەبوە
گەنجێك دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك

- 3/28/2019 7:33:00 PM 9039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی گەنجێكی بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەستابو بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كچێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان".
پێنج فەیس بوك و ئینستاگرامێك و چوار ڕەقەم مۆبایل و سێ‌ نازناوی هەیە

 

پۆلیس دەشڵێت:"پاش ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای لەدژی تۆمەتبار (ع.ع.م ) تۆماركرد كە هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بەشێوەیەكی ناشرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا". 

ئاماژە بەوەشكراوە كە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەركەوت كە پێنج فەیس بوك و ئینستاگرامێك و چوار ڕەقەم مۆبایل و سێ‌ نازناوی هەیە كە بەكاری هێناون بۆ چەواشەكردنی هاوڵاتیان".

ئەوەشخراوەتەرو كە لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە.


نیشانەکردن :

#پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP