هۆشدارییەكەم جێگەی خۆی گرت
بڵێسە فەرمان: حكومەتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە دەستی بە هەناردەكردنی نەوت كرد

- 3/28/2019 7:00:00 PM 37213 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سۆمۆوە دەستی بەهەناردەكردنی نەوت كردوە، دەشڵێت ئەركی من ئەوەیە مەترسیەكان بخەمەرو.

بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سۆمۆوە".

لەبارەی ئەو بابەتەی لە چەند رۆژی رابردو بڵاویكردەوەو بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت:"دیارە بابەتەکە ھەستیار و گرنگە بۆیە ھەر زوو وەزیری دارایی عێراق و ھەندێک لە نوێنەران ھاتنە دەنگ، کەواتە ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەشڵێت:"لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ باشکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی رابوردو".

وتیشی:"ڕاستە بەیاسا مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی 2019 جێگیرکراون ئەویش بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و حیکمەتی عادل عبدالمھدیەوەیە".
دەبێ حکومەتی فیدرالی و ھەرێم پابەندبن بە یاسای بودجە

 

ئاماژە بەوەشدەكات، "بەیاسا حکومەتی ھەرێم پابەندکراوە کە رۆژانە (250 ) ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات. کەواتە دەبێ حکومەتی فیدرالی و ھەرێم پابەندبن بە یاسای بودجە. ھەموشمان دەزانین ھەلومەرجەکانی عێراق چۆن لە گۆڕاندان و ژمارەیەکی زۆریش لە لایەن و پەرلەمانتاران ھەن لە بنەڕەتەوە دژی ئەو پەیوەندیە باشەی نێوان ھەرێم و بەغدان، بۆیە کاتێک بیانو بدرێتە دەست بۆی ھەیە یاسای بوودجەش بە یاسا دەستکاری بکرێت، یاخود حکومەت ناچار بکرێ کە بەشی ھەرێم کەم بکاتەوە". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP