ژنێک لە ماوەی 26 رۆژدا سێ منداڵی دەبێت

- 3/28/2019 11:28:00 AM 27029 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە بەنگلادیش لە حاڵەتێکی نامۆدا لەماوەی 26 رۆژدا، لە دوو کاتی جیاوازدا سێ منداڵی دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی "تێلیگراف"ی بەریتانیا، ژنێکی تەمەن 20 ساڵ لە رۆژئاوای بەنگلادیش لە 25ی مانگی شوبات لە نەخۆشخانە منداڵی دەبێت بەشێوازی سروشتی، دواتر دەگەڕێتەوە ماڵەوە و سەرقاڵی پەروەردەکردنی کۆرپەکەی دەبێت.

پاش 26 رۆژ بەهۆی هەستکردن بە ئازارێکی توندەوە دەچێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە دوای پشکنین دەردەکەوێت دوو منداڵی دیکەی لە رەگەزی نێر و مێ لە سکدایە، بەپەلە لە رێگای نەشتەرگەریەوە پزیشکەکان هەردوو منداڵەکەی دەهێننە دنیاوە.

 بەگوێرەی وتەی پزیشکەکە "ئەمە حاڵەتێکی نامۆ و سەیر بوو، بەڵام تەندروستی دایکەکە و سێ منداڵەکەی زۆرباشە".

لە ئێستادا ئەو دایک و باوکە پێکەوە سێ جگەرگۆشەکەیان بەخێودەکەن، و باوکیان دەڵێت "موعجیزیەک بوو لە خوداوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP