سەرۆک بەرهەم ساڵح گەیشتە شاری کوت

- 3/28/2019 10:55:00 AM 10999 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەردانێک گەیشتە شاری کوت و لەلایەن بەرپرسانی حکومی شارەکەوە پێشوازی لێکرا. 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک بەرهەم ساڵح بەسەردانێک گەیشتە شاری کوت و لەگەڵ پارێزگار و گەورە بەرپرسان و کەسایەتی و رۆشنبیرانی شاری کوت چەند کۆبوونەوە و دیدار ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئاگاداربونە لە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی ئەو شارە و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP