بەپەلە

بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی، ئەمریكا هاوكاری سعودیە دەكات

- 3/28/2019 9:26:00 AM 2630 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وەزیری وزەی ئەمریكا بەنهێنی واژۆی پێدانی شەش مۆڵەتی بەكۆمپانیا ئەمریكییەكان كردوە، تا هاوكاری سعودیە بكەن لە دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز كە وێنەیەكی رێككەوتنەكەی دەستكەوتوە رایگەیاندوە، ریچ پێری، وەزیری وزەی ئەمریكا بەنهێنی واژۆی پێدانی شەش مۆڵەتی بەكۆمپانیا ئەمریكییەكان كردوە، تا هاوكاری سعودیە بكەن لە دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی.
ترەمپ خوازیارە هاوكاری سعودیە بكات بۆ دامەزراندنی دو وێستگەی ئەتۆمی

 

ئیدارەی ترەمپ خوازیارە هاوكاری سعودیە بكات بۆ دامەزراندنی دو وێستگەی ئەتۆمی، ئەمە جگە لەوەی چەندین وڵاتی دیكەی وەك روسیا و كۆریای باشور لەململانێدان بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ سعودیە و پێدەچێت لایەنی براوەی ئەم پڕۆژەیە كۆتایی ئەمساڵ رابگەیەنرێت.
كۆمپانیا ئەمریكییەكان رێگەیان پێدەدرێت كەرەستەو كەلوپەلە سەرەتاییەكانی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی پێشكەشی سعودیە بكەن

 

بەپێی رێكەوتنەكەی وەزیری وزەی ئەمریكا كە بەمۆڵەتی 810 ناسراوە، كۆمپانیا ئەمریكییەكان رێگەیان پێدەدرێت كەرەستەوكەلوپەلە سەرەتاییەكانی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی پێشكەشی سعودیە بكەن، تا رێكەوتنێك لەوبارەیەوە دەكرێت.

لایخۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەتۆمی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاندوە، مۆڵەتەكە نهێنی بوە و نەدەبو ئاشكرا ببوایە، بەوپێیەی هەریەك لەوكۆمپانیایانە نوسراوی خۆیان بۆ بەنهێنی هێشتنەوەی مۆڵەتەكەیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كردوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP