"ڕكابه‌ری گالاكسی و ئه‌پڵ ده‌كات"
هواوی سمارتفۆنی P30 Pro ی خسته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

- 3/27/2019 11:32:00 PM 6708 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای هواوی، به‌ ژماره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی نایابه‌وه‌ نوێترین مۆبایلی زیرەكی كۆمپانیاكەی بە ناوی هواوی  P30 Proنمایشكرد.
دوێنێ سێشه‌ممه‌، كۆمپانیای هواوی نوێترین بەرهەمی كۆمپانیاكەی نمایشكرد كە چەندین تایبەتمەندی نایابی هەیە و لەگەڵ هەریەك لە نوێترین بەرهەمەكانی كۆمپانیای سامسونگ و ئەپڵ كێبڕكێدەكات.

هواوی P30 Pro، نویترین سمارتفۆنی كۆمپانیای هواوی-ە كە دوێنێ سێشەممە، كۆمپانیاكە نمایشیكرد و رایگەیاند، هەڵگری چوار کامێرایە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز كە وێنەی شەوانەی زیاتر لە (گالاکسی S10)و(ئایفۆن ئێكس ئێكس ماكس) روناكترە.

شاشەی هواویP30 Pro ،  16.43 سانتیمه‌تره‌ و له‌به‌شی پشته‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ هەڵگری چوار كامێرایە كه‌ هاوێنه‌یه‌كی گۆشه‌فراوانی نایاب و هاوێنه‌یه‌كی زومكردنی تێدایه،‌ كه‌ توانای زومكردنی 10 هێنده‌یه‌.


كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌یان له‌ كامێراكانیدا هه‌یه‌تی، ده‌توانێت ركابه‌ری گالاكسی 10 plus بكات.
هواوی P30 Pro ، زیاتر به‌هۆی به‌رزی كوالیتی كامێراكانیه‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌، كه‌ هاوێنه‌یه‌كی گۆشه‌فراوانی 20 مێگاپیكسڵ و هاوێنه‌یه‌كی ئاسایی 40 مێگاپیكسڵی تێدایه‌ و له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌شدا هاوێنه‌یه‌كی 32 مێگاپیكسڵی بۆ سێڵفی هه‌یه‌، هاوێنه‌ی چواره‌میش گه‌وره‌ترینیانه‌ كه‌ ده‌بڵ هاوێنه‌یه‌ و سیسته‌می پێریسكۆبی تێدایه‌، توانای زومكردنی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه.

لە تایبەتمەندیەكانی دیكەی بەرهەمەكەی هواوی، سكانی په‌نجه‌مۆری شاشه‌ی هه‌یه‌ و باتریه‌كه‌ی خێرا شه‌حنده‌بێته‌وه‌ و شاحینه‌ی بێته‌لیشی هه‌یه.

هه‌روه‌ها ڕام-ەكەی 8 گێگابایتە و توانای خەزنکردنی زانیاری 512 گێگابایته‌، خێرایی باتریه‌كه‌ی 4 هه‌زار و 200 میلیئه‌مپێره‌.

بەرهەمە نوێیەكەی هواوی دوای مانگێك له‌ نمایشكردنی سمارتفۆنی هواوی  Mate X دێت كه‌ تایبەتمەندی نوشتانەوەی هەیه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP