ئاسایش كەسێك دەستگیردەكات كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەكی رفاندوە

- 3/27/2019 11:24:00 PM 1901 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌‌ڕێوه‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: كەسێكیان دەستگیركردوە كە فێڵی لە خاوەنكارەكەی كردوە.

لە راگەیەندراوێكدا، به‌‌ڕێوه‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان رایگەیاند:"‌ھاوڵاتییه‌‌كی شاری كه‌‌ركوك پێی‌ راگه‌‌یاندین كه‌ شۆفێر‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌‌ی كه‌ ماسی به‌‌ ئۆتۆمبێله‌‌كه‌‌ی ده‌‌فرۆشێت ماوه‌‌ی چوار ڕۆژه‌‌ بێ ھیچ بیانویه‌‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ رفاندوه‌‌ و بێ ھه‌‌واڵه‌‌ و ھیچ زانیاریه‌‌كیان له‌‌سه‌‌ری به‌ ‌ده‌‌ستنه‌‌كه‌‌وتوه‌".

ئەوەشخراوەتەرو،"پاش به‌‌ده‌‌ستگه‌‌یشتنی سكاڵای ئه‌‌و هاوڵاتییه‌‌ ھه‌‌وڵه‌‌كانمان خسته‌‌كار و پاش زانیاری ته‌‌واوه‌‌تی له‌ ‌رێگای سه‌‌رچاوه‌‌‌كانمانه‌‌وه‌‌ له‌‌شاری چه‌‌مچه‌‌ماڵ توانیمان ده‌‌ست به‌‌سه‌‌ر ئۆتۆمبێلی دیاریكراودا بگرین و كه‌‌سی تۆمه‌‌تبار ده‌‌ستگیربكه‌‌ین و راده‌‌ستی دادگای‌ بكه‌‌ین".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە و له‌‌ ئێستادا تۆمەتبار به‌‌پێی ماده‌‌ی 457 له‌‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".

نیشانەکردن :

#ئاسایش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP