کەشناسی وادەی کۆتای هاتنی بارانبارین-ی راگەیاند

- 3/27/2019 9:37:00 PM 268251 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین رو لە هەرێم دەکات و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت.

بژار ئەکرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانبارینە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانی بەهێز دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت.

وتیشی، ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو دوبارە، بەڵام وەک ئەو شەپۆلەی پێشتر مەترسی لافاوی لێناکرێت.

لەچەند رۆژی رابردودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبو زیانی مادی بە چەند شوێنێکیش گەیاندوە.


نیشانەکردن :

#باران #کەشناسی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP