نوێترین زانیاری
دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات

- 3/27/2019 5:28:00 PM 98145 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی تەفسیری هیچ دەقێک ناکات لەیاسادا هاتبێت بەڵکو تەنها تەفسیری تێکستی دەستور دەکات بۆیە یاسای بوجە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا بڵاویکردوەتەوە، "ئەمڕۆ سەردانی وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراقم کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی سێ بابەت، ئەوانیش تەفسیری مادەی ١٣٠ ی دەستور،  مەلەفی نەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵی، یاسای بوجەی فیدراڵی".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق نوسیویەتی، سەبارەت بەمادەی 130ی دەستور ئەوەبو کە بابەتێک بو بەیاسا، ھەڵوەشاندنەوەی زەحمەتە، مەبەستم موچەی فەرمانبەران بو.

ئەحمەد حاجی رەشید ئاماژەی بەوەشداوە، مەلەفی نەوت نزیکە یەکلابکرێتەوە.

لەماوەی رابردودا ژمارەیەک پەرلەمانتار رایانگەیاند، کە ئەگەر حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەکات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕدرێت لەلایەن بەغداوە.

Image may contain: 3 people, people sitting and suit



نیشانەکردن :

#ئابوری #موچە #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP