بەپەلە

هه‌په‌گه‌: هەشت سەربازی تورکیا له‌ گابار کوژران

- 3/27/2019 9:01:00 AM 3725 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایگەیاند، لەمیانی شەڕو روبەڕوبونەوەی گەریلاکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا له‌ گابار هەشت سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) بڵاویکردەوە، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، شەڕ و روبەڕوبونەوە لە نێوان گەریلاکانیان و سوپای تورکیا لە گابار رویداوە و بەهۆیەوە هەشت سەربازی تورکیا کوژراون.
سوپای تورکیا به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هەلیکۆپتەر ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كردوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "21ی مانگ سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی سپیڤیانی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری گابار-ی شرناخ به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هەلیکۆپتەر ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كردوە، هێزه‌كانمان له‌ یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان داوە له‌سه‌ر گردی سپیڤیان دوو سه‌رباز كوژران".

هه‌په‌گه‌ راشیگەیاندوە، "22ی مانگ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له‌ دژی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن له‌سه‌ر گردی سپیڤیان چالاكییه‌كیان ئەنجامداوە و شەش سه‌ربازی تورکیا كوژران".
دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوە

 

رونیشیکردوەتەوە، سوپای توركیا به‌ هەلیکۆپتەری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه‌ كوژراو و برینداره‌كانی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ گواستوەتەوە، بەڵام تا ئێستا سوپای تورکیا هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكەو لەوكاتەوە شەڕو و ڕوبەڕونەوەی نێوانیان بەردەوامە.

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لەكوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنور كە گردبونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبوە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكووری‌ كوردستان دەستپێكردو تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.

نیشانەکردن :

#هەپەگە #پەكەكە #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP