دابەشکردنی موچە پێشدەخرێت

- 3/26/2019 7:20:00 PM 232232 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تائێستا دابەشکردنی موچەی مانگی دوی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت" هەفتەی داهاتو موچەی مانگی یەکی ساڵی 2019 فەرمانبەران دابەشدەکرێت".

 پێدەچێت دابەشکردنی موچە بۆ چەند رۆژێک پێش بکەوێت و بکەوێتە ناوەڕاست یان سەرەتای هەفتەی داهاتو

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیارە پێنجی هەمو مانگێک موچە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەم  پێنجی مانگە دەکەوێتە رۆژی هەینی، بۆیە پێدەچێت دابەشکردنی موچە بۆ چەند رۆژێک پێش بکەوێت و بکەوێتە ناوەڕاست یان سەرەتای هەفتەی داهاتو".

 تا ئێستا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی نەداوەتەوە

 

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە دابەشکردنی دو موچەی فەرمانبەران وتیشی، تا ئێستا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی نەداوەتەوە، بۆ ئەوەی دو موچەکە دابەش بکەن".

حکومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە شەش مانگ دەبێت هەمو پێنجی مانگێک موچە دابەشدەکات و یەکەم وەزارەتیش موچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

دوای زیاتر لە دوساڵ لە رۆژی 8ی ئازاری 2019 حکومەتی هەرێم بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیدا. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP