نۆ پەرستاری نەخۆشخانەیەک دووگیانن

- 3/26/2019 4:49:00 PM 38947 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکا نۆ پەرستار پێکەوە دووگیانن، چاوەڕێش دەکەن لە داهاتوودا بەدوای یەکدا منداڵەکانیان ببێت.

ئێوارەی رۆژی دوشەممە لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی "ئۆریگون" لە ئەمەریکا، سەنتەری پزیشکی ماین لە تویتەر رایگەیاند کە نۆ پەرستاری نەخۆشخانەکەی دووگیانن، ئەگەریشی زۆرە لەنێوانی مانگی نیسان و تەموزدا بەدوای یەکدا منداڵەکانیان لەدایکبێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەمە یەکەم حاڵەت نییە تۆماردەکرێت لە ئەمەریکا، لە ساڵی 2018 بەهەمانشێوە لە نەخۆشخانەیەک 16 پەرستار پێکەوە دووگیان بوون.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP