نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوەبینی

- 3/26/2019 9:54:00 AM 32990 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئاكام عه‌بدوڵڵا، لە نوسینگەی لاله‌زار له‌ سلێمانى بە خەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 250 دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 156 ھەزار  دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار دینارە و 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دیناره‌.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 114 دۆلار سەنتە، نرخی 100 پاوەندیش بە 133 دۆلار سەنتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP