بەپەلە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاڤا: پێویسته‌ چەکدارانی داعش لە دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بکرێن

- 3/26/2019 9:28:00 AM 1961 جار خوێندراوەتەوە
شەڕڤانانی هەسەدە

خەندان-

وتەبێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژئاڤا) بانگەواز بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات بۆ دادگاییكردنی چەکدارە بیانییه‌كانی داعش دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژاڤا دابمه‌زرێت.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، لوقمان ئه‌حمێ، وتەبێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ڕۆژئاڤا لەبارەی دۆخی كۆچبه‌رانی كامپی هۆلێ و زیندانییانی داعش كه‌ له‌ ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)‌دان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ دروستکردنی دادگایەک تاوەکو چەکدارە بیانیە داعشەکان دادگایی بکات. 
هەسەدە و پێشتریش یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ چه‌ندین ساڵ دژی گروپه‌ چەکدارە جۆراوجۆره‌كان شه‌ڕیان كردوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەسەدە و پێشتریش یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ دژی گروپه‌ چەکدارە جۆراوجۆره‌كان شه‌ڕیان كردوە، دوایینجار له‌ باغۆز دژی چەکدارانی داعش تێكۆشان و ٢٣ی مانگ سه‌ركه‌وتنیان ڕاگه‌یاند.

لوقمان ئه‌حمێ، وتەبێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ڕۆژئاڤا

وتەبێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ڕۆژئاڤا راشیگەیاند، پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كانی رۆژئاوای کوردستان له‌جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی تێرۆریان كردوه‌ و زۆر قوربانییان داوه‌، له‌جیاتی مرۆڤایه‌تی شه‌ڕیان كرد و زیاتر له‌ 11 هه‌زار شه‌هیدیان دا و 21 هه‌زار شه‌ڕڤانیش برینداربون.

چەکدارانی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان‌ له‌سه‌ر سوریاو ناوچەکە و جیهان دروستكرد

 

ئەوەش خستەڕو، "چەکدارانی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان‌ له‌سه‌ر سوریاو ناوچەکە و جیهان دروستكرد، به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیەوە له‌ دژی خه‌ڵكی سیڤیلی لە سوریا تا ئه‌وروپا و جیهان، هه‌موی ڕوبه‌ڕوی كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ڕفاندن، ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر، چه‌كداركردنی منداڵ بونه‌وه‌، هه‌روه‌ها دانیشتوان ترسێنران كه‌ به‌ ئارامی ده‌ژیان و تێرۆریستانیش به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌".

لەبارەی رادەستکردنی چەکدارانی بیانی داعش کە لای شەڕڤانان دەستگیرکراون، وتەبێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ڕۆژاڤا وتی، "داوا له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ كراوه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كانیان له‌نێو داعشدان بۆ ئەوەی وه‌رگرنه‌وه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵام و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كایان له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌".

نیشانەکردن :

#رۆژئاوای کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP