پارێزگای سلێمانی زۆرترین رێژەی گۆشتی سوری بەکارهێناوە

- 3/24/2019 9:15:00 PM 4446 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی بەبەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم لە رۆژانی نەورۆزدا زۆرترین رێژەی گۆشتی سوری بەکارهێناوە.

هەشت هەزار و 993 ئاژەڵی بچوک و 847 رەشەوڵاخ کوشتاریان بۆ کراوە

 

شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژی نەورۆزدا لە کوشتارگەیی نوێی سلێمانی هەشت هەزار و 993 ئاژەڵی بچوک و 847 رەشەوڵاخ کوشتاریان بۆ کراوە.

زیاتر لە پێنج تەن و 300 کیلۆ گۆشت و زیاتر لە 800 ئۆرگانی ئاژەڵ سوتێنراون و لەناوبران

 

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی وتیشی، پێنج تەن و 300 کیلۆ گۆشت و زیاتر لە 800 ئۆرگانی ئاژەڵ کە لەڕوی تەندروستیەوە شیاو نەبوە بۆ بەکارهێنان سوتێنراون و لەناوبران.

شاڵاو عارف ئاماژەی بەوەشدا،" بەپێی ئەو بەدواداچونەی لەگەڵ کوشتارگەکانی هەولێر و دهۆک کردومانە دەرکەوتوە کە سلێمانی بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەو دو پارێزگایە گۆشتی سوری بەکارهێناوە".


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP