بەپەلە

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

- 3/24/2019 6:49:00 PM 12195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی شاری کەلار و دەوروبەری بەهۆی ئەوەی کە ئەگەری بارانبارین بەهێز هەیە.

قایمقامیه‌تى كه‌لار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "به‌ پێى پێشبینیه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌مشه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌هێز له‌ ئارادایه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواتان لێده‌كه‌ین ئاگاداربن به‌ تایبه‌تى ئه‌و خانوانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر چه‌مى روبارى سیروان ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی نزیكن له‌ رێڕه‌وى ئاوى لافاو و ناوچه‌ نزماییه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، "هه‌مو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان له‌ هه‌مو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان و بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراویش داواتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌، قایمقامیه‌تى كه‌لار 07729969545، 07701573996. به‌رگرى شارستانى 115، پۆلیسى 104. شاره‌وانى 07701484231

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتوەتەوە.


نیشانەکردن :

#كه‌لار #باران #لافاو

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP