هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پەرلەمانتارێكی سوریا حوكمی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد رەتدەكاتەوە

- 3/24/2019 5:24:00 PM 4522 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی پەرلەمانی سوریا ئاشكرایكردوە، رژێمی سوریا ئامادە نیە هیچ ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی بدات بە كوردانی رۆژاڤا.

بەپێی هەواڵێكی سپۆتینكی روسی،  سامر محه‌مه‌د ئەلدبس پەرلەمانتاری سوریا لەدیمەشق، لە بەرنامەی عالم سپۆتینك رایگەیاندوە، پرسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ بەشێوەیەكی كۆتایی رەفزكراوە لەلایەن حكومەتی دیمەشقەوە، سوریا یەك دەوڵەتە و یەك حوكمڕانی هەیە، یەك بستەی خاكی سوریاش لەژێر دەستی دەوڵەتی شەرعی دیمەشقدا دەمێنێتەوە.

فەرزكردنی دەسەڵاتی كوردەكان لە ئێستادا كاتییە

 

دەشڵێت:"ئەگەر دۆخێكی نوێ هەبێت كوردەكان تیایدا هەوڵ بدەن لە رۆژهەڵاتی سوریا خۆیانی تێدا فەرز بكەن، وەك ئەوەی كە ئێستا لە ئیدلب رودەدات، ئەوە كارێكی كاتیە و پایوەستە بە كاتەوە، حكومەتی سوریا دەسەڵاتی خۆی بەسەر تەواوی خاكەكەیدا دەگێڕێتەوە".

ئەم لێدوانەی پەرلەمانتارەكەی سوریا دوای ئەوە دێت كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوایان لە حكومەتی دیمەشق كردبو كە دان بنێت بە حوكمی ئۆتۆنۆمی لەو شوێنانەی كوردەكان دەسەڵاتیان تێیدا هەیە و لەژێر كۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP