دوای ٢٥ ساڵ نهێنیەک لەبارەی هەسارەکانەوە ئاشکراکرا

- 3/24/2019 12:53:00 PM 7895 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ توێژینەوە زانستییەکان کە زۆربەیان لە ڕێگای تەلەسکۆبەوە ئەنجامدراون گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە زیاتر لە چوار هەزار هەسارەی دیکە بەدەوری ئەستێرەکانی دیکەی رێگای شیری هەیە.

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی BBC، توێژەرانی ناسا و ئینسایکلۆپیدیا و چەندین ناوەندی دیکەی توێژینەوەی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان سەلماندویانە جگە لە ئەستێرەکانی خولگەی شیری هاوکات زیاتر لە چوار هەزار هەسارەی دیکە لەو رێگایەدا بونی هەیە کە دەوری ئەستێرەکانیانداوە.

ئەو دۆزینەوەیە بەرئەنجامی گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنی بۆشایی ئاسمانە بۆماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ و زانیارییەکان لەلایەن ئینسایکلۆپیدیای هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی رۆژ تۆمارکراون.

توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندوە هەر هەسارەیەکی ئاسایی بەجیهانێکی دیکە یان جەمسەرێکی دیکە دەورەدراوە.

لەوبارەیەوە دکتۆر فرانچۆیز رۆکیس لە بەشی بۆردی چاودێری زانستی ئینسایکلۆپیدیا رایگەیاندوە، "هەواڵە گرنگەکە ئەوەیە کە بۆشایی ئاسمان لە جیهانی ئەستێرەکانەوە دەگۆڕێت بۆ جیهانی هەسارەکان، بەوپێیەی هەسارە زیاتر لە ئەستێرەکان بونیان هەیە".

نیشانەکردن :

#زانستی_فیزیک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP