سەرۆکی كرواتیا نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

- 3/24/2019 11:58:00 AM 4564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی كرواتیا نامەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و رایگەیاند، به‌بیستنی هه‌واڵی گیان له ‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی ولاتەکەت له‌ روباری دیجله‌ هه‌ستی به‌ خه‌مێكی قوڵكردوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیتچ، سەرۆکی كرواتیا نامەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆک بەرهەم ساڵح کردوە و تێیدا هاتوە، "جه‌نابی سه‌رۆك به‌ بیستنی هه‌واڵی گیان له ‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌هۆی روداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ له‌ روباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ هه‌ستم به‌ خه‌مێكی ئێجگار قوڵ كرد".  

سەرۆکی کرواتیا لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "له‌م ساته‌وه‌خته‌ غه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ كه‌سوكاری قوربانیان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین".

دەقی نامەکەی سەرۆکی کرواتیا بۆ سەرۆک کۆماری عێراق 
جه‌نابی به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق

جه‌نابی سه‌رۆك به‌ بیستنی هه‌واڵی گیان له ‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان به‌هۆی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری موسڵ هه‌ستم به‌ خه‌مێكی ئێجگار قوڵ كرد، جه‌نابی سه‌رۆك من به‌ ناوی خۆم و به‌ ناوی هاووڵاتیانی كۆماری كرواتیاوه‌ سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆمان له كه‌سوكاری‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ین كه‌ له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌م ساته‌وه‌خته‌ غه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ كه‌سوكاری قوربانیان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین.

كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیتچ


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP