پلانی هێنانی ژنی دووەمی هەبوو، بە ئاوی گەرم سوتاندی

- 3/23/2019 3:08:00 PM 42237 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە مەغریب پیاوێکی بەهۆی ئەوەی پلانی هێنانی ژنی دووەمی هەبوو، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاوی گەرمی پێدادەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی " aljadeed" کۆتایی هەفتەی رابردوو لە کاتی خەودا پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە ئاوی گەرمی پێداکراوە، بەتایبەت بە بەشە هەستیارەکانی جەستەیدا و سوتاندوویەتی، چونکە پلانی هێنانی ژنی دووەمی هەبووە.

دوای ئەوەی ئاوی گەرمی پێدادەکرێت ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سانية الرمل" دەکرێت، بەپێی زانیارییەکانیش رێژەی سوتاوییەکەی پلە دووە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP