فەڕەنسا سوپا دژی خۆپیشاندەرانی هێلەك زەردەكان بەكاردەهێنێت

- 3/23/2019 2:46:00 PM 1047 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای فەڕەنسا هاوبەشی پۆلیسی كرد لە روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی هێلەك زەردەكان لە پاریس.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە سوپای فەڕەنسا هاوبەشی پۆلیسی ئەو وڵاتەی كردوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێلەك زەردەكان.
خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان بۆماوەی 19 هەفتەیە دژی حكومەتەكەی ماكرۆن و چاكسازییەكانی بەردەوامە

 

خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان بۆماوەی 19 هەفتەیە دژی حكومەتەكەی ماكرۆن و چاكسازییەكانی بەردەوامە، هەفتەی رابردوش بەهۆی تاڵانكردنی بەشێك لە دوكان و بازاڕەكانی كامپس ئیلیسیز حكومەت فەرمانی قەدەغەكردنی خۆپیشاندانی لەوناوچەیە راگەیاند.
بەشداریكردنی سوپا تەنها بۆ هاوكاریكردنی پۆلیسە

 

سەرەتا لە مانگی نۆڤەمبەری رابردو دژی زیادكردنی نرخی سوتەمەنی خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان لە پاریسی پایتەخت و چەندین گەورەشاری ئەو وڵاتە دەستیپێكرد، دواتر حكومەت بڕیاری زیادكردنی نرخی سوتەمەنی هەڵوەشاندەوە، بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بەتایبەتی لەكۆتایی هەفتەدا بەردەوامە.

لەبارەی بەشداریکردنی سوپا لە خۆپیشاندانەكان سەرچاوەیەكی پۆلیس بە فرانس 24ی راگەیاندوە، بەشداریكردنی سوپا تەنها بۆ هاوكاریكردنی پۆلیسە و هیچ مەبەستێكی دیكەی لەپشتەوە نیە.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP