مایك پۆمپیۆ: خوا ترەمپی ناردوە بۆ رزگاركردنی ئیسرائیل لە دەستی ئێران

- 3/23/2019 2:34:00 PM 1903 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، خوا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای ناردوە بۆ رزگاركردنی ئیسرائیل لەدەستی ئێران.

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی بڵاوكردنەوەی كرستیان و لەمیانەی گەشتێكی دپلۆماسی باڵادا بۆ ئیسرائیل، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستایشی هەوڵەكانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردو رایگەیاند، "ئەمریكا بۆ پاراستنی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارێزگاری لە جولەكەكان دەكات".

وتەكانی مایک پۆمپیۆ لەكاتی پشویەكی جولەكەكاندا هات، كە بەهۆی رزگاربونیان لە كۆمەڵكوژییەك رایانگەیاندبو.

پۆمپیۆ كە پێشتر بەڕێوەبەری CIA و سیناتۆری ویلایەتی كانساس بو وتی، "وەك خاوەن بیروباوەڕێكی مەسیحی پێموایە خوا لەم كاتەدا دۆناڵد ترەمپی بۆ پاراستنی جولەكە ناردوە لە قۆناغێكی هەستیاردا كە ئێران هەڕەشەی جدییە بۆ سەریان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP