گروپە چەكدارەكانی سەر بە سعودیە هێرشیانكردە سەر حوسییەكانی یەمەن

- 3/23/2019 1:53:00 PM 1670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گروپە چەكدارەكانی سەر بە سعودیە كە لە شێوەی هاوپەیمانێتییەكدا خۆیان رێكخستوە هێرشیانكردە سەر حوسییەكانی یەمەن لە سەنعای پایتەخت.

بەپێی هەواڵێكی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ شەممە گروپە چەكدارەكانی سەر بە سعودیە هێرشێكی ئاسمانییان كرد،متە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی حوسییەكان لەنێوانیاندا بنكەی هێزی هەواییی ئەل دەیلەمیە.

لەكاردانەوەیەكیشدا باڵوێزی ئەمریكا لە یەمەن هێزە حوسییەكانی نزیک لە ئێران-ی تۆمەتبارکرد بەوەی دەستیان هەبوە لە پەكخستنی پڕۆسەی ئاشتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەندەری حودەیدیە و نانەوەی پشێوی لەناوچەكەدا.

هاوپەیمانێتی سەر بە سعودیە پشتیوانی حكومەتەكەی مەنسور هادی دەكەن و حوسییەكانی ئەو وڵاتەش كە لەساڵی 2014ەوە مەنسور هادییان لە دەسەڵات دورخستەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP