سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی لە سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت

- 3/23/2019 12:20:00 PM 4267 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک بەرھەم بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا پێگه‌یشت بەهۆی کارەساتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاوڵاتیانی شاری موسڵ لە روباری دیجلە.

سەرۆک كۆماری تورکیا لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە ٢١ ی ئازار لە روباری دیجلەی شاری موسڵ مان پێ گەیشت، کە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی".


نامەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق
" جەنابی د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە ٢١ ی ئازار لە روباری دیجلەی شاری موسڵ مان پێ گەیشت، کە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی.

لە پەروەردگار داواکارم کە قوربانیان بەر بەزەیی خۆی بخات و سەبووری کەسوکاریشیان بداتەوە و شفای خێرای بریندارانیش بدات، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئارسته‌ی بەڕێزتان و گەلی عێراقیش ده‌كه‌ین بەبۆنەی ئەم کارەساتەوە.

ھیوای تەندروستی بۆ بەرێزتان دەخوازم و بۆ گەلی عێراقیش خۆشگوزەرانی.

رەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆک کۆماری تورکیا"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP