بریتانیا بۆ ترەمپ: جۆلان خاکی سوریایە، ئیسرائیل داگیری کردوە

- 3/23/2019 11:42:00 AM 6349 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا وەڵامی لێدوانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لەبارەی جۆلان-ەوە دایەوە و رایگەیاند، "جۆلان خاکێکی سوریایە و ئیسرائیل داگیری کردوە".

٢١ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "دوای ٥٢ ساڵ، کاتی ئەوە ھاتوە ئەمریکا دان بنێت بە تەواوی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان". 
ھێشتا بریتانیا بەرزاییەکانی جۆلان بە خاکی سوریا دەناسێنێت

 

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لەراگەیەندراوێکدا وەڵامی لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ھێشتا بریتانیا بەرزاییەکانی جۆلان بە خاکی سوریا دەناسێنێت، کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیری کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەھیچ شێوەیەک دان نانێین بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان، پلانمان نییە ھەڵوێستییان لەوبارەیەوە بگۆرین".
بەو شێوەیە سەیری بەرزاییەکانی جۆلان دەکات کە خاکێکە ئیسرائیل داگیری کردوە

 

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا جەختدەکاتەوە، "بریتانیا بەو شێوەیە سەیری بەرزاییەکانی جۆلان دەکات کە خاکێکە ئیسرائیل داگیری کردوە".

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندبو، "جۆلان گرنگییەکی ستراتیجی و ئەمنی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل، ھەروەھا سەقامگیری ھەرێمیی ھەیە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP