بەوێنە؛ شەڕڤانان لە باغۆز دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت

- 3/23/2019 9:06:00 AM 29496 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شه‌ڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ گوندی باغۆزی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زور ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چەکدارانی داعشدا گرت.

شه‌ڕڤانان له‌ گوندی باغۆز گورزی توندیان له‌ چەکدارانی داعشدا، دوای ئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان ڕزگار كرد ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.

له‌نێو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا له‌ چه‌كی سوكه‌وه‌ تا چه‌كی قورس هه‌یه‌، چه‌كی تایبه‌تی تێكشكاندن، مین، موشه‌ك و چه‌ندین جۆره‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی دیكه‌یان تێدایه‌.

پێنجشەممەی رابردو 21ی ئەم مانگە، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی باغۆزیان راگەیاند و کۆتاییان بە دەسەڵاتی داعش لە سوریا هێنا.


نیشانەکردن :

#شەڕڤانان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP