لەتیف فاتح: هەڵوێستەكەی دكتۆر بەرهەم جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌ركێكى ئاكارى و به‌رپرسیارێتیه‌، كارێكی بوێرانەیە

- 3/22/2019 9:09:00 PM 6640 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەتیف فاتیح فەرەج، لە نوسینێكیدا ئاماژەی بەوەداوە، دكتۆر بەرهەم ساڵح لەكاتێكدا چوە ناو خەڵكێكی توڕەوە، چواردەوری خۆی بە پاسەوان نەتەنیبو، دەشڵێت "مایه‌ى نه‌نگیه‌ كەسانێك پێیان خۆش بێت هاوزمانه‌كه‌یان بشكێندرێت."

لەتیف فاتیح فەرەج نوسەر، لە نوسینێكیدا سەبارەت بە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ و كاردانەوەكانی ئەمڕۆی خەڵكی ئەو شارە نوسیویەتی" به‌رهه‌م ساڵح چوه‌ به‌رده‌م توڕه‌یى خه‌ڵك و لەگه‌ڵیاندا وه‌ستاو گوێى لێگرتن، هه‌یه‌ ئاماده‌نیه‌ یه‌ك چركه‌ بێته‌ ناو هاونیشتمانیه‌كانى، خه‌ڵكه‌كه‌ هاواریان دژى گه‌نده‌ڵى بو نه‌ك سه‌رۆك كۆمار" دواتر دەڵێت "به‌رهه‌م ساڵح جگه‌ له‌ ڕێزنواندن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى ترى نه‌نواند". 
سەرۆك بەرهەم چوەتە ناو خەڵكێكەوە كە مافی خۆیانە توڕەبن، توڕەیی ئەوان لە بەرپرسانی شارەكە و ئەو دۆخە خەمباوەرەبوە

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵوێستەكەی دكتۆر بەرهەم جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌ركێكى ئاكارى و به‌رپرسیارێتیه‌، كارێكی بوێرانەیە، چونكە چوارده‌ورى خۆى به‌ پاسه‌وانی زۆر نه‌ته‌نیبو، سەرۆك بەرهەم چوەتە ناو خەڵكێكەوە كە مافی خۆیانە توڕەبن، توڕەیی ئەوان لە بەرپرسانی شارەكە و ئەو دۆخە خەمباوەرەبوە.
روداوه‌كه‌ى موسڵ ده‌ریخست به‌رهه‌م ساڵح له‌ ته‌ك ئازارى خه‌ڵكه‌كه‌دایه‌ و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆك ده‌بێت له‌و دۆخانه‌دا له‌ ناو خه‌ڵكدا بن

 

لە درێژەی بابەتەكەیدا نوسیویەتی، دەبێت سەركردەكان لەو جۆرە دۆخانەدا لەناو خەڵكدابن بێئەوەی چاوەڕێی كاردانەوە و روداوەكانی دواتربن و "روداوه‌كه‌ى موسڵ ده‌ریخست به‌رهه‌م ساڵح له‌ ته‌ك ئازارى خه‌ڵكه‌كه‌دایه‌ و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆك ده‌بێت له‌و دۆخانه‌دا له‌ ناو خه‌ڵكدا بن."
ئه‌گه‌ر دکتۆر بەرهەم ئەو سەردانەی نەكردایە لەوانەیە خەڵک بیپرسایە چۆن سه‌رۆك كۆمار‌ له‌و كۆسته‌دا نه‌ورۆزه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵناوه‌شاندەوە

 

لە كۆتایی بابەتەكەیدا رونیكردوەتەوە، ره‌نگه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك بڵێن نەدەبو سەرۆك كۆمار بچێتە ناو خەڵك و شوێنی روداوەكە، به‌ تایبه‌ت كه‌ هێشتا ئازاره‌كه‌ تازه‌ بو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئەو سەردانەی نەكردایە لەوانەیە هه‌ر ئه‌وانه‌ بیانپرسیایە چۆن سه‌رۆك كۆمار‌ له‌و كۆسته‌دا نه‌ورۆزه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵناوه‌شاندەوە.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP