بەپەلە

ئەحمەد جبوری بۆ سەرۆك بەرهەم: ناڕەزایەتی ئەمڕۆی هاوڵاتیان دژی ئەو پارێزگارە بو كەخەڵكی نەپاراست

- 3/22/2019 7:08:00 PM 18796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەحمەد جبوری پەرلەمانتاری دیار كە نوێنەری شاری موسڵە لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ رویدا دژ بەو پارێزگارە بو كە خەڵكی نەپاراست و دەشڵێت:" خەڵكی موسڵ سەردانیكردنی سەرۆك كۆمار بۆ موسڵ بەرزدەنرخێنن".
بەشدارییكردنی سەرۆك كۆمار لەگەڵ خەڵكی نەینەوا گوزارشت لە پێداگیری و سوربونە لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی

 

ئەحمەد جبوری پەرلەمانتاری دیار كە نوێنەری شاری موسڵە لە پەرلەمانی عێراق، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" بەڕێز فەخامەتی سەرۆك كۆماری عێراق دكتۆر بەهەم ساڵح-ی بەڕێز، بەشداریكردنتان لەگەڵ خەڵكی نەینەوا گوزارشت لە پێداگیری و سوربونت لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیتە، خەڵكی نەینەواش ئەو سەردانیكردنەت بەرزدەنرخێنن".

توڕە بونی هاوڵاتیان دژ بەو پارێزگارە بو كە پارێزگاری لە ماڵ و سامان و گیانی خەڵكی نەینەوا نەكرد
ئەحمەد جبوری لەو پەیامەیدا بۆ سەرۆك كۆماری عێراق دەشڵێت:" ئەو توەڕبونە جەماوەریەی لەو شوێنی روداوەكە رویدا دژ بە تۆ نەبو، بەڵكو دژ بەو پارێزگارە بو كە پارێزگاری لە ماڵ و سامان و گیانی خەڵكی نەینەوا نەكرد".
نوێنەرەكەی شاری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق لە كۆتاییدا بە سەرۆك بەرهەم دەڵێت:" ئێمە رێز و پێزانینمان بۆ تۆ هەیە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP