موسڵ؛ دواین ئاماری قوربانیانی نقومبونی بەلەمەكە راگەیەندرا

- 3/22/2019 9:26:00 AM 21316 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پزیشكی دادی موسڵ رایگەیاندوە، تاكو ئێستا لاشەی 100 قوربانی روداوی نقومبونی بەلەمەكەیان وەرگرتوە.

سەرچاوەیەك لە پزیشكی دادی موسڵ ئاشكرایكردوە، تاكو كاتژمێر 2 ی شەوی رابردو لاشەی 100 تەرمی قوربانیانی روداوەكەی دوێنێ گەیشتۆتە دەستیان.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە ناوچەیەكی گەشتیاری لە سەر روباری دیجلە لە شاری موسڵ، لەكاتی گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەوبەری روبارەكە، بەلەمێكی گەشتیاری نوقومبو.
سەرۆكوەزیران سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

 

شەوی رابردو، دوای راوێژكردن لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی گەیشتە شاری موسڵ و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، رایگەیاند: "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە روداوەكە پێكدەھێنن و لە ماوەی 24 كاتژمێریشدا ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی رادەگەیەنن و بەرپرسیارانی روداوەكەش سزادەدرێن".

سەرۆكوەزیران سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرەتاسەری عێراق راگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە بەیانی ئەمڕۆ هەریەك لە سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی، لەڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەرەو شاری موسڵ بەڕێكەوتن بەمەبەستی لەنزیكەوە چاودێریكردنی كارەكانی لێكۆڵێنەوە لە روداوەكە و بەهاناوەچونی كەسوكاری قوربانیەكانەوە.


نیشانەکردن :

#موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP