قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی راسپارد بە هانای قوربانیەكانەوە بچن

- 3/22/2019 8:58:00 AM 5924 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد، هەرچی زوە بە هانای قوربانیانی روداوەكەی موسڵ بكەون.

لە پەیامێكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەداخەوە، لەسەرووبەندی ئاھەنگ گێڕان بە جەژنەکانی نەورۆز و بەھار، لە شاری موسڵ، دەیان ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا بەھۆکاری نوقم بونیان لە ئاوی دیجلە، کە لەنێو قوربانییەکانیش ژن و منداڵێکی زۆری تێدایە".

تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت:"پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ گەلانی عێراق بەگشتی و کەسوکاری قوربانیان بەتایبەت دەنێرین و ھیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکانی روداوەکە دەخوازم".

لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد بۆ بەهاناوەچونی كەسوكاری قوربانیەكان و رایگەیاند: داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم کە ھەمو ئاسانکارییەک بکەن بۆ ھاوکاریکردنی بریندارەکان و دەرھێنانی تەرمی قوربانیان".


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی #موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP