کۆسرەت رەسوڵ بەناوی یەکێتییەوە ئامادەیی دەربڕی
-
3/21/2019 9:38:00 PM
37182 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، وەک یەكێتی ئامادەیی تەواوی خۆیان دەردەبڕن بۆ هەمو جۆرە هاوكارییەكی كەسوكاری قوربانیانی ئەم روداوە جەرگبڕە.
كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ نقومبونی بەلەمەکەی موسڵ بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "زۆر بەداخەوە، ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی بەهار و لە ساتی دەربڕینی خۆشی و شادی هاونیشتمانیان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە، هەواڵی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە روباری دیجلە لەشاری موسڵ هەمومانی خەمبار و دڵتەنگ كرد".
لە پەیامەکەیدا دەڵێت، وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەمو جۆرە هاوكارییەكی كەسوكاریان و بریندارانی ئەم روداوە جەرگبڕە".