دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاڕاستەدەکات
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

- 3/21/2019 9:16:00 PM 3424 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە روداوەکەی موسڵ پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هه‌ر له‌ ساتی یه‌که‌می روداوه‌که‌وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێریی دۆخه‌که‌ و پێشهاته‌کان ده‌که‌ن، هه‌مو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاڕاسته‌کراون بۆ هەمو هاوکارییەک.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت، لە پەیامەکەیدا دەڵێت" ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قوڵی خۆمان بۆ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری قوربانیانی روداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ روباری دیجله‌دا له‌ موسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین". 

دەەشڵێت"هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاڕاسته‌کراون و له‌ ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌مو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه‌ و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ پێشوازیی لێقه‌وماواندان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP