بەپەلە

سەرۆکی روسیاو پاشای ئوردن سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن

- 3/21/2019 7:51:00 PM 16211 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی روسیا و پادشای ئوردن دڵتەنگی و پرسەنامەیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و دڵتەنگی خۆیان بۆ روداوەکەی موسڵ دەربڕی.

هەریەک لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیاو مەلیک عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن لە نامەیەکدا سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کردوە، بەهۆی نقومبونی بەلەمەکەی شاری موسڵ کە بەهۆیەوە زیاتر لە 80 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێك بە زیاتر لە 100 سەرنشینەوە لە روباری دیجلە لە ناوچەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ نقومبوە و تا ئێستا گیانلەدەستدانی زیاتر لە 80 کەس راگەیەندراوەو گەڕانیش بە شوێن ونبوەکاندا بەردەوامە.

 

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە زۆرینەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە ژن و منداڵن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP